لە تیروپشکی حاجیان "گەندەڵی" کراوە؛ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره رونکردنەوە دەدات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ک تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌و تیروپشکه‌ی که کراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی کۆمپانیاکانی حه‌ج و عومره بوه، دەشڵێت، "به مافی خۆمان ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر ناوزڕاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره سکاڵای یاسایی تۆماربکەین".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان ئەمشەو لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "دیمانه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کۆمپانیایه‌ک کراوه گوایه گه‌نده‌ڵی له تیروپشکی حاجیاندا کراوه، بۆ هه‌مو لایه‌ک ڕونی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌مساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ک تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌و تیروپشکه‌ی که کراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی کۆمپانیاکانی حه‌ج و عومره بوه".
ئه‌مساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ک تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام نه‌دراوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنه‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به ئه‌ندامیه‌تی به‌رپرسی نوسینگه‌کانی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌کان بوه، چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌مو کۆمپانیاکان کردوه ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که شیاو بونه و مه‌رجه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی کوردستانی تێدا فه‌راهه‌م بوه له تیروپشک به‌شدارییان پێکراوه.
ئەوانەی مەرجەکانیان تیادا نەبوە یاخود کەم و کوڕییان هەبوە نەخراونەتە نێو پێشبڕکێی تیروپشکەوە
لە رونکردنەوەکەدا هاتوە، ئەوانەی مەرجەکانیان تیادا نەبوە یاخود کەم و کوڕییان هەبوە نەخراونەتە نێو پێشبڕکێی تیروپشکەوە و ئەوانەی ناڕازین ئەوانەن کە دەرنەچون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره دەڵێت، "به مافی خۆمان ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر ناوزڕاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌و که‌سه و خودی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ش تۆمار بکه‌ین".
{full_page}
ليست هناك تعليقات