توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە بە ڕێژەی ٪ ٣٦ زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسەدان نیین.
لە توێژینەوەکەدا، لە گۆڤاری "پزیشکی شێرپەنجە"دا بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بەدواداچوونیان بۆ نزیکەی ٣٦٠ هەزار کەس کردووە کە تەمەنیان لە نێوان (١٨ بۆ ٦٥) ساڵدایە بۆ ماوەی هەشت ساڵ، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٩٠ هەزار کەسیان تووشی نەخۆشی رەبۆ بوون.
بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە پێنج جۆر شێرپەنجە زیاترە کە بریتین لە شێرپەنجەی سییەکان، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی پێست، شێرپەنجەی گورچیلە و شێرپەنجەی هێلکەدان.
نزیکەی یەک لەسەر سێی بەشداربووانی توێژینەوەکە، نەخۆشی رەبۆیان هەبووە، دەرمانی ستیرۆیدی هەناسەیان بەکارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە هێرشی رەبۆ، هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو بەکارهێنەرانی و بەکارنەهێنەرانیدا زیاد دەکات.
بەڵام ئەوانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە و ستیرۆیدی هەناسەدانیان بەکارهێناوە مەترسی تووشبوونیان بە دوو شێرپەنجە (شێرپەنجەی سییەکان و میلانۆما) بەرزبووەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ مەترسی زیاتری تووشبوون بە نۆ جۆری شێرپەنجە لەنێو ئەو کەسانەی کە بەکارنەهێنراون، ئەوە پێشنیاری کاریگەری پارێزەری بەکارهێنانی ستیرۆیدی هەناسەدان لەسەر شێرپەنجە دەکات".
{full_page}
ليست هناك تعليقات